ئەبرامۆڤیچ دوای 15 ساڵ یەکەمین چاوپێکەوتنی ئەنجام دا و تێیدا باسی دوورخستنەوەی لامپاردی کرد
یاریگا- دوا جار ڕۆمان ئەبرامۆڤیچ سەرۆکی یانەی چێڵسی چاوپێکەوتنی ڕۆژنامەوانی ئەنجام دا. ئەو کارەی کە دەگەمەنە لە مێژووی سەرۆکە ڕووسییەکە لەوەتەی ساڵی 2003 یانەکەی کڕیوه.
لە گفتوگۆیەکیدا کە یەکەم جارێتی دوای 15 ساڵ، لەگەڵ Forbes زۆر تەوەر باس کرا و وەڵامی بۆ لەسەر کار لابردنی فرانک لامپارد بوو بە سەردێڕی میدیاکان.
چێڵسی ئینگلیزی ئەو یانەیە کە گۆڕینی ڕاهێنەر و دوورخستنەوەیان بۆتە نەریتێک و لە دیارترین ڕاهێنەرە بەناوبانگەکانی سەردەم تووشی ئەو چارەنووسە بوونەتەوە له بلووز. دواترینیان دوورخستنەوەی لامپاردی ئەفسانەی یانەکە بوو. ئەبرامۆڤیچ بەم شێوەیە بڕیارەکەی پاساودار کرد کە خواستەکانیان دوورمەوداتر و فراوانتره: “پێم وایە ئێمه لە بژاردەکانماندا ڕاستەقینەخواز و کرداریین و ئاسوودەیشین لە ئەنجامدانی گۆڕانکاریی دروست لە کاتی گونجاودا لەپێناو دڵنیابوونەوە لەوەی بتوانین ئامانجە دوورمەوداکانمان بەدەست بهێنین. هیوادارم ئەو هەنگاوە شتێک له خواستە درێژخایەنەکانی یانەکە ڕوون بکاتەوە. ئەوانەی کە دێنە ئێرە، تێدەگەن لە ئامانجەکان چ لە نێو یاریگا و، هەروەها ئەو ڕۆڵە ئەرێنییە بەرفروانەیش کە یانەکە هەیەتی لە کۆمەڵگەکەدا. چێڵسی تەنها بریتی نییە لە تیمی پیاوان، بەڵکوو کۆمەڵگەیەکە پێکهاتووە لە تیمی ئافرەتان و لاوان و ئەکادیمیاکە و پاڵپشتێکە بۆ یاریزانانی پێشووترمان. هەر لە ڕۆژی یەکەمەوە وا دەستمان پێ کردووه. هۆکارەکەشی ئەوەیە کە ئێمە وەک کۆمەڵگەیەک لە چێڵسی نزیک بووینەوە.”
لامپارد لە هاوینی 2019 پۆستی ڕاهێنەرایەتی گرتە دەست لە مانگی یەکی ئەم ساڵ دوورخرایەوە و تۆماس توخێل جێگەکەی گرتەوە.