چامپیۆنزلیگ
بایرن میونشن ڕیكۆردێكی مێژووی بارسێلۆنای تێپەڕاند
یاریگا-
یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی ژمارەیەكی مێژوویی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی تێپەڕاند دوای گەشتنیان بە قۆناغی چارەكی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.
بایرن میونشن توانی لەسەر دەستی لازیۆ خۆی بگەیەنێتە قۆناغی چارەكی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا دوا ئەوەی توانی لە هەردوو یاری هاتن و چوون بە ئەنجامی 6-2 یاریەكەی لێ بباتەوە.
بەپێی تۆڕی ئۆپتا كە تایبەتە بە ژمارە و ئامارەكان بەو گەشتنەیان 19 جار گەشتوون بە قۆناغی چارەكی كۆتایی زیاتر لە هەر یانەیەكی دیكە.
بەوەش یانە ئەڵمانیەكە ڕیكۆردەكەی پێشتری بارسێلۆنایان شكاند كە 18جار بوو.