یاریگا–
دەنگۆی گواستنەوەی ئێرلینگ هالاند هێرشبەرە لاوەکەی بورووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانیا تاوەکو دێت بەهێزتر دەبێت و بەرپرسێکی ئەو یانەیەش دەڵێت ئەوان بە ئاسانی دەستبەرداری ئەو یاریزانە نابن.
مارک زۆرک بەرێوەبەری وەرزشی لە یانەی بورووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانیا بە رۆژنامەی Die Welt گوتووە ” هۆشداری بۆ یانەی ریال مەدرید و هەموو ئەو یانانە، ئێمە بە ئاسانی دەستبەرداری هێرشبەرە لاوەکەمان نابین، هەر کاتێکیش ئەو یاریزانە بە ویستی خۆی ویستی یانەکەمان جێبێڵێت، ئەو کات ئێمەش مەرجی خۆمان دەبێت و داوای هەموو ئەو مافانە دەکەین کە لە گرێبەستەکەیدا هەن ”.
بێجگە لە ریال مەدرید چەند یانەیەکی دیکەش لەسەر هێڵن بۆ گواستنەوەی هالاند، لەوانەش بایرن میونشن، بارسێلۆنا و مانچێستەر یونایتد.