ئیتاڵیا
وادەی یارییەکەی یوڤێنتۆس و ناپۆلی گۆڕانکاری بەسەرداهات
ئەمڕۆ یەکێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا رایگەیاند یاری نێوان یوڤێنتۆس و ناپۆلی لە خولی ئیتاڵی دواخراوە بۆ ٧-٤ .
لە یاری چوونی خولی ئیتاڵی ئەم وەرزەدا لە مانگی ١٠دا بوو، دواتر ناپۆلی نەیتوانی گەشت بکات بۆ تورین بەهۆی ڤایرۆسی کۆڤید ١٩، سەرەتا یانەکەی ناپلس بە دۆڕاو هەژمارکران و خاڵێکیشیان لێ کەمکرایەوە بەڵام سکاڵاکەیان قبوڵکرا و بڕیاردرا یارییەکە لەم مانگەدا ئەنجام بدرێت، ئەمڕۆش راگەیەندرا لەسەر داوای هەردوو یانە دواخراوە بۆ رێککەوتی ٧-٤.
یۆڤی لە پلەی سێهەمدایە بە ٥٢ خاڵ و ناپۆلیش لە پلەی شەشەمە بە ٤٧ خاڵ.