ئیتاڵیا

ماوەی دووركەوتنەوەی ئەستێرەیەكی ئینتەر میلان ئاشكرا بوو

یاریگا-

یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی ئەمڕۆ هەینی هەواڵێكی سەبارەت بە یاریزانی هێڵی ناوەندی یانەكەی ئارتۆرۆ ڤیدالی چیلی ڕاگەیاند.

دوێنێ یانە ئیتاڵیەكە لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا ڕایگەیاند ڤیدال نەشتەرگەریەك لە ئەژنۆی چەپیدا ئەنجامدەدات.

ئەمڕۆش لە بەیاننامەیەكی دیكەدا رایانگەیاند بەرەبەیانی ئەمڕۆ یاریزانە چیلیەكە نەشتەرگەریەكی سەركەوتووی لە ئەژنۆیدا ئەنجامداوە و پاش نیوەرۆ لە نەخۆشخانە دەچێتە دەرەوە.

شایەنی باسە ڕۆژنامە ئیتاڵیەكان ئاماژە بەوە دەكەن ناوەڕاستكارەكەی نیراتزۆری ماوەی مانگێك لە یاریگاكان دوور دەكەوێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button