ئیتاڵیاچامپیۆنزلیگ
هێرشەکان بۆ سەر ڕۆناڵدۆ بەردەوامە دوای کرانە دەرەوەیان لە چامپیۆنزلیگ
یاریگا- هێرشەکانی ئەستێرە و ناودارەکانی یوڤێنتوس بۆ سەر کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بەردەوامیی هەیە پاش کرانەدەرەوەی یانەکەیان لەسەردەستی پۆرتۆ.
ئەم جارە نیکۆلا ئۆمۆروسۆ یاریزانی پێشووتری خانمە پیرەکه بێ ڕەحمانە گاڵتە بە هێرشبەرە پورتوگالییەکە دەکات و له لێدوانێکیدا بۆ سکای سپۆرتس دەڵێت: “من بم هەرگیز ڕۆنڵدۆ لە دیواری بەربەست دانێم. ئەو لەوە دەترسێ تۆپەکە بەر دەموچاوی بکەوێت، چونکە زۆر گرنکی بە ڕوخساری دەدات.”
ئەو وتانەی نیکۆلا دوای قسەکانی کاپیلۆ و دێل پیرۆ هات کاتێک بۆ هەمان هۆکار ڕەخنەی ڕۆناڵدۆیان کرد کاتێک پۆرتۆ بە لێدانێکی ڕاستەوخۆ کۆتایی بە هیواکانی یوڤی هێنا بۆ گەیشتن بە چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ.
دیمەنی گۆڵەکە: