پێكهاتەی پێشبینیكراوی هەردوو یانەی بارسێلۆنا و پاریس
یاریگا-
پێكهاتەی پێشبینیكراوی هەردوو ڕاهێنەر ڕونالد كومانی هۆڵەندی و ڕاهێنەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی و ماوریسۆ پۆچەتینۆی ئەرجەنتینی و ڕاهێنەری یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی بۆ یاریەكەی ئەمڕۆیان.
ئەمڕۆ لە یاریگای پارك دی فرانس ( باخچەی شازادەكان ) پاریس سان جێرمان لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی 16ی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا میوانداری بارسێلۆنا دەكات، دوای ئەوەی یاری چوون بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە بەرژەوەندی پاریسیەكان كۆتایی هات.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی هەردوو یانە بەپێی ڕۆژنامەی سپۆرت:
بارسێلۆنا:
گۆڵپارێز: تێر شتیگن
هێڵی بەرگری: دیست ، مینگوێزا ، لینگلێت ، ئۆمتیتی ، ئەلبا
هێڵی ناوەند: دی یۆنگ ، بۆسكێتس ، پیدری
هێڵی هێرشبردن: میسی ، دیمبلی
پاریس سان جێرمان:
گۆڵپارێز: كەیلۆر ناڤاس
هێڵی بەرگری: فلۆرێنزی ، ماركینهۆس ، كیمبیپی ، كورزاوە
هێڵی ناوەند: پارادیس ، گیوی ، ڤێراتی
هێڵی هێرشبردن: دی ماریا ، مباپی ، ئیكاردی