فه‌ره‌نسا

مباپێ دەستپێشخەرییەکی تایبەتی پاریسی ڕەت کردەوە

Yariga App

یاریگا- وا دیارە کیلیان مباپێ خۆی یەکلایی کردۆتەوە کە نایەوێت مانەوەی لەگەڵ پاریس سان جێرمان لە ماوەی گرێبستەکەی یاخود زیات بخایەنێت و هەر بۆیە دەستپێشخەرییە نایابەکانیشیان ڕەت دەکاتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی بەرنامەی ئێلچیرینگیتۆی ئیسپانی، ئەمڕۆ پاریس سان جێرمان دەستپێشخەریەکی نوێی بۆ مباپێ خستۆتە ڕوو کە بریتی بووە لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بۆ چوار تا پێنج ساڵیتر و بەرزکردنەوەی مووچەی ساڵانەکەی بۆ هاوشانی مووچەی نێمار کە 30 ملیۆن یۆرۆیە، بەڵام ئەستێره فەڕەنسییەکە ڕەتی کردۆتەوە.

گرێبەستی مباپێ لە کوتایی وەرزی داهاتوو بەسەر دەچێت و یانەی ڕیاڵ مەدریدیش نزیکترین یانەیە کە دەنگۆ هەیە هاوینی دادێ بیگوازێتەوە بۆ ئیسانیا.

بابەتی زیاتر

Back to top button