ئیتاڵیاچامپیۆنزلیگڤیدیۆ هەواڵ

یوڤێنتۆس بە ڤیدیۆیەک وورەی یاریزانەکانی بەرزدەکاتەوە بەر لە جەنگی پۆرتۆ

Yariga App

ئەمڕۆ یانەی یوڤێنتۆس لە قۆناغی ١٦ی خولی پاڵەوانەکاندا رووبەرووی پۆرتۆ. یەکەم یارییان لە خاکی پۆرتۆ بە ئەنجامی ١-٢ دۆڕاند و تەنها بە بردنەوە دەگەنە قۆناغی داهاتوو.

پێگەی فەرمی ئەو یانەیە، ڤیدیۆییەکی بڵاوکردەوە بەمەبەستی بەرزکردنەوەی وورەی یاریزانەکان و هێشتنەوەی چانسی بەدەستهێنانی ناسناوەکە بە زیندوویی.

لە ڤیدیۆکەدا هاتووە

کەس نەیگوتووە ئەرکێکی ئاسان دەبێت، کەسیش وابیرناکاتەوە کە ئاسان دەبێت. بەڵام یەک شت هەیە کە دەبێت لەبیرت بێت، ئێستا هیچ رکابەرێک بوونی نیە، ئێستا تەنها تۆیت، لە ژیانی هەمووماندا کاتێک دێت کە دەبێت رووبەرووی خۆمان ببینەوە، پێویستە ئازایەتی خۆمان بدۆزینەوە و زاڵ بین، ئەمە دووبارە پێناسەمان دەکات و چارەنووسمان  سەرلەنوێ دەنووسێتەوە. ئەم تیمە ئەوکارە بەیەکەوە ئەنجام دەدەن، تیمێک کە سەیری ناو چاوی یەکتر دەکەن و هیچ بەربەستێک نابینین تەنها دەرفەت نەبێت، دەتوانیت ئەنجامی بدەیت، پێشتر ئەنجامت داوە و ئێستا دووبارە دەبێت سەرکەوتووبیت، چونکە نیشانت داوە تۆ بەهێزیت چونکە تۆ بەهێزیت، لەسەر ئەم چیمەنە، یەک شتت بێت، ئەویش ئەوەیە تۆ یوڤێنتۆسیت. بڕۆن و بیبەنەوە

 

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button