ئه‌وروپائیسپانیا

نهێنی نوێ نەکردنەوەی گرێبەستی رامۆس ئاشکرا بوو

Korek Telecom

یاریگا
ماوەیەکی زۆرە کارگێری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا و هەروەها سێرخیۆ رامۆس بەرگریکاری ئەو یانەیە گفتوگۆ دەکەن لە پێناو نوێکردنەوەی گرێبەستی ئەو یاریزانە، بەڵام هیچ رێکەوتنێک نەکراوە.

جۆزێپ پێدریۆل لە کەناڵی ئێلچرینگیتۆی ئیسپانی زانیاریی دەستکەوتووە، سەرەرای ئەوەی کە هەردوولا ئارەزووی گەیشتنە رێکەوتن دەکەن، بەڵام یاریزانە بۆیە پرۆسەکە دوادەخات، بۆ ئەوەی ئۆفەرێکی باشتری پێشکەش بکرێت، ئۆفەرەکە لە هەر شوێنێک و یانەیەک بێت جیاوازی نیە، واتە لە یانەکانی دیکەشەوە بێت ئاساییە.

رامۆس هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ ریال مەدرید کۆتایی دێت، ئەگەر تا ئەو کاتە گرێبەستەکەی نوێ نەکاتەوە، دەتوانێت بە خۆرایی لە یانەکەی بروات.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
error: Content is protected !!