ئینگلتەرا

گواردیۆلا: پیرۆزبایی لە لیڤەرپول دەكەم، ئەوان وایانكرد باشترین ئاست پێشكەش بكەین

یاریگا- پیپ گواردیۆلا ڕاهێنەری مانچستەر سیتی سەرەڕای بە دەستهێنانی پریمەرلیگ ستایشی لیڤەرپول دەكات.

گواردیۆلا لە لێدوانەكانیدا بۆ كەناڵی سكای سپۆرت: پێوویستە ستایشی لیڤەرپول بكەین، وەرزێكی نایابیان پێشكەش كرد، وایانكرد لە ئێمە تا كۆتا هەفتە ئەوەی لە تواناماندا هەیە پێشكەشی بكەین.

هەروەها ووتی: شتێكی نایابە كە 98 خاڵ كۆبكەیتەوە، باشترین ئاستمان پێشكەش كرد ئەم وەرزە هۆكارەكەشی بەردەوامی لیڤەرپول بوو لە كێبڕكێكە.

لە كۆتاییدا ڕاهێنەرە ئیسپانیەكە ووتی: بۆ بەدەستهێنانی ئەم نازناوە پێوویست بوو 14 یاری بەدوای یەك ببەینەوە، ئەوەش شتێكی سەختە ، ئەوە سەختترین نازناو بوو لە ژیانم بەدەستم هێنا بێت، لە یەكەم هەفتەوە تا كۆتا هەفتە كێبڕكێكە بەردەوام بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button