ئه‌وروپائەفریقائینگلتەرا

سەڵاح ئامادەنیە گرێبەستەکەی لەگەڵ لیڤەرپوول نوێ بکاتەوە

یاریگا
محەمەد سەڵاح، گۆڵکاری میسڕی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی ئامادەنیە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی نوێ بکاتەوە و دەیەوێت هاوینی داهاتوو یانەکەی جێبێڵێت.

ماڵپەری Todofichajes ئیسپانی بڵاویکردووە کە گۆڵکارەکەی رێدز بەم دواییە بەرپرسانی یانەکەی ئاگادار کردووەتەوە کۆتایی ئەم وەرزە یانەکەیان جێدێڵێت و بەم هۆیەوەش ئامادەنیە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە. سەرچاوەکە باسی لەوەش کردووە ئامانجەکەی ئەو یاریزانە خولی ئیسپانیایە و دەیەوێت وەرزی داهاتوو یاریی بۆ یەکێک لە یانەکانی بارسێلۆنا یاخود ریال مەدرید بکات.

سەڵاح گرێبەستەکەی لەگەڵ لیڤەرپوول ساڵی 2023 کۆتایی دێت و یانەکەشی ئامادەنیە کەمتر لە 80 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری بێت و دەنگۆیەکیش هەیە بارسێلۆنا ئەو یاریزانەی دەوێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button