ئیسپانیا

پەیامی گواردیۆلا دوای هەڵبژاردنی لاپۆرتا وەك سەرۆكی بارسێلۆنا

Yariga App

یاریگا-

پیپ گواردیۆلای ئیسپانی و ڕاهێنەری یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی پەیامێكی تایبەتی ئاڕاستەی خوان لاپۆرتا كرد دوای هەڵبژاردنی وەك سەرۆكی نوێی بارسێلۆنا.

دوێنێ لاپۆرتا وەك سەرۆكی نوێی یانە كەتەلۆنییەكە هەڵبژێردرا دوای كۆكردنەوەی زیاتر لە 30 هەزار دەنگ و بەڕێژەی %54ی دەنگەكان.

پیپ گواردیۆلا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر لە توویتێكدا نووسیویەتی: ” پیرۆزە خوان ، پیرۆزە جەنابی سەرۆك ، بژی بارسا ”.

شایەنی باسە پێشتر گواردیۆلا ڕاهێنەری بارسێلۆنا بوو ئەو كاتەی خوان لاپۆرتا سەرۆك بوو ، هەروەها ئەو سەردەمە بە سەردەمی زێڕینی بلاوگرانا دادەنرێت كە لە ساڵی 2009 توانیان شەش نازناو لە وەرزێكدا ببەنەوە.

پیپ و گواردیۆلا

بابەتی زیاتر

Back to top button