ئیسپانیا
پێكهاتەی پێشبینیكراوی دێربی مەدرید
یاریگا-
پێكهاتەی پێشبینیكراوی هەردوو ڕاهێنەر زەینەدین زێدانی فەڕەنسی و دیگۆ سیمیۆنی ئەرجەنتینی بۆ یاریەكەی ئەمڕۆیان.
ئەمڕۆ كاتژمێر 6:15 بە كاتی كوردستان لە یاریگای واندا میترۆپۆلیتانۆ ئەتلەتیكۆ مەدرید میوانداری ڕیاڵ مەدرید دەكات ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 26ی خولی ئیسپانیا.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی هەردوو یانە بە پێی ڕۆژنامەی ماركا:
– ڕیاڵ مەدرید:
گۆڵپارێز: كۆرتوا
هێڵی بەرگری: ڤاسكێز ، ڤاران ، ناچۆ ، میندی
هێڵی ناوەند: كاسیمیرۆ ، كرۆس ، مۆدریچ
هێڵی هێرشبردن: ئەسینسیۆ ، بێنزیما ، ڤینیسیۆس
– ئەتلەتیكۆ مەدرید:
گۆڵپارێز: ئۆبلاك
هێڵی بەرگری: تریپێر ، ساڤیچ ، فلیپی ، هێرمۆسۆ
هێڵی ناوەند: یۆرێنتی ، كۆكی ، سائول ، كاراسكۆ
هێڵی هێرشبردن: سوارێز ، جواو فیلیكس
شایەنی باسە ئەتلەتیكۆ مەدرید پێشەنگی ڕیزبەندیەكەی گرتووە و ڕیاڵ مەدریدیش لە پلەی سێیەم دێت.