ئینگلتەرا

ئۆین: مانی خۆی بەدووردەگرێت لە لێدانی سزا بەهۆی سەڵاحەوە

یاریگا-

مایكڵ ئۆین ئەستێرەی پێشووی هەلبژاردەی ئینگلتەرا ئاشكرایكرد سادیۆ مانێی ئەستێرەی یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی خۆی بەدووردەگرێت لە كەوتن لە ناوچەی سزا.

چێڵسی توانی بە گۆڵێكی بێ وەڵام لە لیڤەرپول بباتەوە لە یاریگای ئەنفێڵد لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 29ی پریمەرلیگ.

لە چاوپێكەوتنێكیدا كە تۆڕی فۆكس سپۆرت بڵاویكردووەتەوە مایكل ئۆین ووتی: سادیۆ مانێ خۆی لە هەوڵدان بۆ بردنەوەی لێدانی سزا بەدووردەگرێت ،چونكە محەمەد سەڵاح لێدانە سزایەكە جێ بە جێ دەكات و گۆڵ تۆمار دەكات.

شایەنی باسە لیڤەرپول لە ڕیزبەندی حەوتەمی پریمەرلیگ دێت بە كۆكردنەوەی 43 خال و چێڵسیش بە كۆكردنەوەی 47 خال لە ڕیزبەندی چوارەمی خولەكە دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button