ئه‌وروپاگرنگترین

بەپەلە: کریستیانۆ وادەی وازهێنانی لە یاریی کردن ئاشکرا دەکات

Yariga App

یاریگا
کریستیانۆ رۆناڵدۆ، هێرشبەری هەڵبژاردەی پۆرتوگاڵ دەیەوێت دوای کۆتایی هاتنی مۆندیالی 2022ـی قەتەر، بە یەکجاری واز لە یاریی نێودەوڵەتی بێنێت.

هەژماری فەرمی “ قطر اليوم ” لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردووە گۆڵکارە مێژووییەکەی هەڵبژاردەی پۆرتوگاڵ دەیەوێت دوای مۆندیالی 2022 بە یەکجاری وازهێنانی خۆی لە یاریی نێودەوڵەتی راگەینێت، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ بریارێکی لەسەر کاروانی خۆی لەگەڵ یانەکان نەداوە، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت پاش مۆندیالی داهاتوو، چیدیکە ئەو یاریزانە بە درێسی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی نەبیننەوە.

رۆناڵدۆ تاوەکو ئێستا 170 یاریی بۆ هەڵبژاردەکەی کردووە و بە تۆمار کردنی 102 گۆڵ پلەی دووەمی باشترین گۆڵکارەکانی لەسەر ئاستی هەڵبژاردەکان گرتووە بە جیاوازی حەوت گۆڵ لەگەڵ عەلی دایی یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی ئێران.

بابەتی زیاتر

Back to top button