ئه‌ڵمانیائه‌وروپاگرنگترین

فەرمی: بایرن میونشن لەگەڵ بەرگریکارێک گەیشتە رێکەوتن

یاریگا
یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا لەگەڵ عومەر ریچاردز بەرگریکاری لاوی ئینگلیزی یانەی رێدینگی ئەم وڵاتە گەیشتە رێکەوتن.

تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتی ئینگلیزی ئاشکرای کردووە کە باڤارییەکان لەگەڵ بەرگریکاری یانەی رێدینگی وڵاتەکەیان گەیشتنە رێکەوتن و ئەم یاریزانی هاوینی داهاتوو بۆ ماوەی چوار وەرز پەیوەندی بە یانە ئەڵمانیەکەوە دەکات و پشکنینە پزیشکیەکانیشی بە سەرکەوتوویی تێپەڕاندووە.

عومەر ریچاردزی 23 ساڵ ئەم وەرزە لەگەڵ یانەکەی لە چامپیۆنشیپ واتە خولی پلە یەکی ئینگڵاند بەشداری 29 یاریی کردووە و بە هۆی ئاستە بەرزەکەی ئامانجی چەند یانەیەکی دیکە بوو.

Back to top button