ئه‌ڵمانیائه‌وروپائیتاڵیائیسپانیاچامپیۆنزلیگ

وێنەیەکی ناوبژیوانە ئەڵمانیەکە بە درێسی ریال مەدرید بڵاوبووەتەوە

یاریگا
بڵاوبونەوەی وێنەیەکی ساختەی توبیاس ستیلەر، ناوبژیوانی ئەلمانی یارییەکەی نێوان ئاتالانتا و ریال مەدرید کاردانەوەی زۆری بە دوای خۆیدا هێناوە.

رۆژنامەی سەنی بەریتانی بڵاویکردووە، ناوبژیوانە ئەڵمانیەکەی یاریی نێوان ئاتالانتا و ریال مەرید لە قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ بە هۆی دەرکردنی یاریزانێکی یانە ئیتاڵیەکە تووشی رەخنەیەکی زۆر بووە، ئێستاش وێنەیەکی کۆنی ئەو ناوبژیوانە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان بە درێسی ریال مەدرید بڵاوبووەتەوە، بەڵام دواتر دەرکەوت کە وێنەکە ساختەیە و دەستکاری کراوە.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردووە، هیچ ناوبژیوانێک بۆی نیە پێش و دوای واز هێنانی لە پیشەکەی، درێسی هیچ یانەیەک لەبەر بکات، بە پێچەوانەوە تووشی سزایەکی قورس دەبێت.

Back to top button