ئاسیاگرنگترینمۆندیال

جامی جیهانی قەتەڕ رەخنەباران دەکرێت پاش ئاشکرابوونی دۆخی کارمەندە بیانییەکان

Yariga App

یاریگا-کاردانەوەکان بەردەوامن دژی قەتەڕ و فیفا پاش ئەوەی گاردیان ئاشکرایکرد ٦٥٠٠ کارمەند گیانیان لەدەستداوە لەو وڵاتە لە کاتی کارکردن بۆ ئامادەکارییەکانی جامی جیهانی.

گاردیان بەر لە سێ رۆژ  راپۆرتێکی مەیدانی بڵاوکردەوە و بەرپرسیاریەتی ژمارەکانی گرتە ئەستۆ، ئەمەش کاردانەوەی توندی زۆرینەی رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و جیهانی لێکەوتەوە و داوا دەکەن جامی جیهانی قەتەڕ بایکۆت بکرێت. ئەوەی هێندەی دیکە رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و رای گشتی تووڕە کردووە بێ وەڵامی یەکێتی تۆپی پێی جیهانە.

رێکخراوی ئەمنیستی ئینتەرناشناڵ چەند وێنەیەکی خراپی گوزەرانی ئەو کارمەندە بیانییانەی بڵاوکردووەتەوە کە لە قەتەڕ کاردەکەن و شێوازی مامەڵەکردنیان بە سەردەمی بەندایەتی ناو دەبات. پاڵەوانێتییەکەشی ناوناوە “جامی جیهانی شەرمەزاری”.

ئەمنیستی دەڵێت لەگەڵ گەیشتنی ئەو کرێکارانە، راستەوخۆ دەست بەسەر پاسپۆرتەکانیاندا دەگیرێت و هەڕەشەیان لێدەکرێت ئەگەر قسەبکەن ئیتر چاویان پێیناکەوێتەوە.

فرانس ٢٤ لەلایەن خۆیەوە هەمان باسی ئیدانەکردووە و زانیاری زیاتری خستووەتە ڕوو، بەگوێرەی سەرچاوە فەڕەنسییەکە زۆرینەی ئەو کرێکارانە جگە لەو دۆخە سەختەی ژیانیان و نەبوونی سەلامەتی لە شوێنی کارکردنیان، کێشەی ئەوەیان هەیە کە موچە و هەقی کارەکانیان وەرناگرن.

یانەی ترۆمۆسی نەرویجی بە ئاشکرا داوا لە هەمووان دەکات بایکۆتی جامی جیهانی قەتەڕ بکەن

کرێکارەکان خەڵکی وڵاتانی هندستان، پاکستان، بەنگلادیش، نیپاڵ و سریلانکان. هەریەک لە وڵاتانی هندستان و بەنگلادیش و نیپاڵ و سریلانکا رایان گەیاندووە  لە نێوان ٢٠١١-٢٠٢٠ دا ٥٩٢٧ کرێکاریان گیانی لەدەستداوە. باڵیۆزخانەی پاکستانیش  دەڵێت لە هەمان ماوەدا ٨٢٤ کرێکاری وڵاتەکەیان گیانیان لەدەستداوە.

شێوازی مردنەکانیان جیاوازن، زۆرینەیان  بە مردنی سروشتی لە قەڵەمدراون بەڵام رێژەیەکی زۆریش بە مردن لە شوێنی کارکردن، خۆکوشتن، رووداوی هاتوچۆ و نەخۆشی گیانیان لەدەستداوە.

گاردیان دەڵێت  ژمارەکە زۆر زۆر لەوە زیاترە چونکە ئامارەکان تەنها کرێکاری ئەو وڵاتانەن کە ئاماژەیان پێککراوە و لە زۆر وڵاتی دیکەشەوە کرێکار هاتوون، لە نێویاندا فیلیپین و کینیا.

بابەتی زیاتر

Back to top button