ئه‌ڵمانیائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

مەرجێکی نامۆی ئالابا بۆ پەیوەندی کردنی بە ڕیاڵ مەدریدەوە ئاشکرا دەکرێ

یاریگا- مەرجێکی سەیری داڤید ئالابا ئاشکرا دەکرێت بۆ پەیوەندی کردنی بە یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە کە ماوەیەکی زۆرە وەک نزیکترین یانە بۆ وێستگەی داهاتووی یاریزانە نەمساییەکە.

ڕۆژنامەی لۆ پاریسیانی فەڕەنسی ئاشکرای کردووە کە ئالابا مەرجی خستۆتە بەردەم بەرپرسانی ڕیاڵ تا پێگەی یاریکردنی لە هێڵی ناوەڕاست مسۆگەر بکرێت.

ئەوە لە کاتێکدایە کە ناوبراو شوێنی هەمیشەیی خۆی باڵی چەپە و لەو دواییانەش وەک لە دڵی بەرگری بایەرن میونخ یاریی دەکات.

جگە لەو مەرجە، سەرچاوەکە باس لەوەش دەکات ئالابا داوای مووچەی ساڵانەی 10 ملیۆن یۆرۆی هەیە لە یانە شاهانەکە تا لە هاوینی داهاتوو ڕوو بکاتە سانتیاگۆ بێرنابیۆ.

بابەتی زیاتر

Back to top button