ئیتاڵیاچامپیۆنزلیگ

کاپێلۆ ڕەخنەی هەیە لە کارتە سوورەکەی ئەتاڵەنتا بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید

یاریگا- فابیۆ کاپلێۆی ئەزمووندار لە کاری ڕاهێنەرایەتی له یانەکانی ئەورووپا و لە نێویاندا ڕیاڵ مەدرید، ڕەخنەی لهو کارتە سوورە هەیە کە شەوی ڕابردوو بە ڕووی یاریزانێکی ئەتاڵەنتا بەرز کرایەوە لە یارییەکەیان بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید.

لە خولەکی 17ی گێمی یەکەمدا، ڕیمۆ فرێولێر بە کارتی سوووری داستەوخۆ کرایە دەرەوە پاش ئەنجامدانی فاوڵێک له نزیک ناوچەی سزای گۆڵەکەیان.

لەسەر ئەو کارته، کاپێلۆ بەرگری له یانەکەی پێشووتری نەگرت و لە سکای سپۆرتس گوتی: “مایەی بێ هیواییە، ئەو کۆتا یاریزان نەبوو [بۆ ڕێگری لێ کردن له هێرشەکەی ڕیاڵ مەدرید] یاریزانەکەش بە مەودای دوور دەڕۆشت. کارتێکی زەرد ئاساییە، بەڵام یەکسەر سوور ئەوا شتێکە ڕوون ناکرێتەوە بەو شێوەیەش تۆ یاریییەکە دەشێوێنیت.”

ڕیاڵ مەدرید بە تاکە گوڵێک له خولەکی 86 له ڕێگەی مێندیەوە خاوەن یاریگای تووشی شکست کرد و هەڕدوو یانە بۆ سەرکەوتن بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ، مەدریدی پایتەخت دەبێتە مەیدانی یەکلاکەرەوە

بابەتی زیاتر

Back to top button