ئه‌وروپائیسپانیا

زانیاریی نوێ لەسەر دوایین کۆبونەوەی نێوان رامۆس و پێرێز بڵاوبویەوە

یاریگا
سێرخیۆ رامۆس، بەرگریکاری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا دوێنێ لەگەڵ فلۆرێنتینۆ پێرێز سەرۆکی یانەکەی لەبارەی داهاتووی کۆبویەوە.

کەناڵی ئێلچرینگیتۆی ئیسپانی بڵاویکردووە، لە دوایین دانیشتنی نێوان بەرگریکارەکەی مێرنگی و سەرۆکی ئەو یانەیە، پێشڤەچونێکی باش لەسەر داهاتووی یاریزانەکە هەبووە و چاوەڕێ دەکرێت پێش کۆتایی هاتنی ئەم وەرزە گرێبەستەکەی نوێ بکرێتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا دیار نیە گرێبەستەکە بۆ چەند ساڵێک دەبێت.

رامۆس هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی کۆتایی دێت و تاوەکو ئێستا لەگەڵ یانەکەی لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی رێکنەکەوتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button