پێكهاتەی پێشبینیكراوی دێربی میلانۆ
یاریگا-
پێكهاتەی پێشبینیكراوی هەردوو ڕاهێنەر ستیڤانۆ بیۆلی و ئەنتۆنیۆ كۆنتی بۆ یاری لوتكەی ئەم هەفتەیەی سێریا ئەی.
وا بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ لە یاریگای جیۆسێپی میاتزا هەردوو یانەی ئینتەر میلان و ئەی سی میلان ڕووبەڕووی یەك ببنەوە لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 23ی خولی ئیتاڵی.
ئەی سی میلان بۆ یاریەكە لە تواناكانی هەریەك لە ئیسماعیل بن ناسر و ئیبراهیم دیاز و ماریۆ ماندزۆكیچ بێ بەش دەبێت و ئینتەر میلانیش لە تواناكانی ستیڤانۆ سینسی.
بەپێی ڕۆژنامەی ”لاگازێتا دیلۆ سپۆرت ” ئەمەی خوارەوە پێكهاتەی پێشبینیكراوی هەردوو یانەكەیە:
ئەی سی میلان:
گۆڵپارێز: دۆنارۆما
هێڵی بەرگری: هێرناندێز ، ڕۆمانیۆلی ، كاییەر ،كالابریا
هێڵی ناوەند: كیسێ ، تۆنالی ، چالهانئۆگلۆ
هێڵی هێرشبردن: ڕیبێچ ، ئیبراهیمۆڤیچ ، سالیمكرس
ئینتەر میلان:
گۆڵپارێز: هاندانۆڤیچ
هێڵی بەرگری: دی فری ، باستۆنی ، سكرینار
هێڵی ناوەند: حەكیمی ، بارێلا ، برۆزۆڤیچ ، ئیریكسن ، پریسیچ
هێڵی هێرشبردن: لاوتارۆ مارتینیز ، لوكاكۆ.
نیراتزۆری بە كۆكردنەوەی 50خاڵ لە پێشەنگی ڕیزبەندی دێت و خاڵێك لە پێش ڕۆسۆنێری دووەمەوەیە.