ئینگلتەرا

لیکیپ: لیڤەرپوول و مباپێ بۆ ماوەی دوو کاتژمێر گفتوگۆیان کردووە

یاریگا- راپۆرتە هەواڵییەکان ئەمڕۆ ئاشکرایان کرد کە پێشتر و لە ساڵانی ڕابردوودا یانەی لیڤەرپوول قسەیان لەگەڵ کیلیان مبپاپێ کردووە تا بیگوازنەوە بۆ ئانفیڵد، بەڵام ئەو یاریزانە ڕەتی کردۆتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی “لیکیپ“ی فەڕەنسی، پێشتر و بە دیاریکراوی لە ساڵی 2017 یانەی لیڤەرپوول لە ڕێگەی جۆرن دەبڵیو هێنری، یەکێک لە خاوەنەکانی ئەو یانە ئینگلیزییە، لە نێو فڕۆکەیەکی تایبەتدا بۆ ماوەی دوو کاتژمێر گفتوگۆی لەگەڵ ئەستێرە فەرەنسییەکە کردووە و هەوڵی داوە مبپاپێ و خێزانەکەی قایل بکات، بەڵام ناوبراو کە ئەوکات هێشتا یاریزانی مۆناکۆ بووە، بیرۆکەی گواستنەوەی بۆ ڕێدز ڕەت کردۆتەوە. دواتر و ساڵێک دوای ئەو هەواڵانەی لیڤەرپوول، پاریس سان جێرمانی هەڵبژارد.

ئەو هەواڵەی ڕۆژنامه فەڕەنسییەکە وا لێک دەدرێتەوە کە مایەی دڵخۆشیی بێ بۆ ڕیاڵ مەدرید بەوەی یەکێک لە ڕکابەرە هەرە سەختەکانی بۆ گەیشتن بە تواناکانی مبپاپێ، پێشتر شکستی هێناوە لە ڕازی کردنی ناوبراو. ئەوە لە کاتێکدایە ئەم دوو یانەیە بەردەوام دەنگۆی گەرم هەیە وەک دوو ململانێکاری یەکتر دەیانەوێ گۆڵکارەکەی پی ئێس جی بڕفێنن.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button