ئه‌وروپائینگلتەرا

هاری کەین داواکاری زۆری لەسەرە

یاریگا
هاری کەین، گۆڵکاری ئینگلیزی یانەی تۆتێنهامی ئەم وڵاتە بووەتە ئامانجی چەندین یانە و یانەکەشی ئامادەنیە دەستبەرداری بێت.

رۆژنامەی ئاتلێتیک لە بەریتانیا بڵاویکردووە، کارگێری یانە لەندەنیەکە چەندین ئۆفەریان بۆ دەستبەرداربوون لە گۆڵکاری یانەکەیان پێگەیشتووە، بەڵام سەرەتا بیر لە درێژ کردنەوەی گرێبەستەکەی دەکەنەوە و ئەگەر نەگەیشتن بە رێکەوتن، ئەو کات کەمتر لە 150 ملیۆن پاوەند دەستبەرداری نابن.

هاری کەین لە ساڵی 2024 گرێبەستەکەی لەگەڵ تۆتێنهام کۆتایی دێت و یانەکانی مانچێستەر سیتی و مانچێستەر یونایتد ئامادەن بۆ گواستنەوەی.

بابەتی زیاتر

Back to top button