ئیسپانیاچامپیۆنزلیگ-یۆرۆپالیگ

گایزکا مێندیێتا – بارسێلۆنا لە ژێر فشارە نەک چێڵسی

یاریزانی پێشوویی یانەی بارسێلۆنا گایزکا مێندیێتا پێی وایە فشارێکی زۆر لەسەر یانەی بارسێلۆناـیە لە یاری ئەمشەو بەرامبەر یانەی چێڵسی لە قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ.

هەڵگڕی نازناوی چامپیۆنزلیگی وەرزی ڕابردوو چاوەڕێی کلاسیکۆـیە بەڵام پێویستە سەرەتا کاری ئەمشەو ئەنجام بدات ئەوسا بیر لە یارییەکانی تر بکاتەوە و هەر بۆیە مێندیێتا پێی وایە فشاری یارییەکە هەموویی لەسەر بلوگرانا دەبێت،لە لێدوانێکیدا ووتی :

“ئەمە گرنگترین یاری پێش کۆتاییە بۆ بارسێلۆنا،سەبارەت بە چێڵسی ئێمە دەزانین کەوا بەردەوام هەوڵی بۆ ئەم نازناوە داوە بەڵام پێم وایە فشاری زیاتر لەسەر بارسێلۆنا دەبێت نەک بلوز،لە لالیگا بارسا لە دوای ڕیال مەدرید دێت و یارییەکی گرنگیان هەیە لە فایناڵی جامی شای ئیسپانیا بەرامبەر ئاتلێتیک بیلباو بەڵام ئەوان گرنگی زیاتر بە چامپیۆنزلیگ دەدەن وە چارەنووسی خۆیانیش هەر بەدەستی خۆیانە”.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

Back to top button
Close