دەقی قسە و سوکایەتییەکانی نێوان گریزمان و پیکێ
یاریگا-شکستە گەورەکەی شەوی رابردووی بارسێلۆنا، تەنها لە ئاست و ئەنجامدا نەبوو بەڵکو پێکدادانی دوو یاریزانی یانەکەشی لێکەوتەوە.
لە نیوەی یەکەمدا و لە خولەکی ٣٨ی یارییەکە، کاتێک هێشتا بە گۆڵێک بەرامبەربوون، پیکێ و گریزمان بووە دەمەقاڵێیان و قسەی ناشرینی بەدوای خۆیدا هێنا. مایکرۆفۆنێکی نزیک هێڵی گۆڵیش سەرجەم قسەکانی تۆمارکردووە.
پیکێ بە هاوارکردنەوە بۆ هەمووان : با کەمێک تۆپ لای خۆمان بهێڵینەوە بۆ خاتری *** ، ئەی ***، دەی تۆپ هێشتنەوەیەکی ***
گریزمان بۆ پیکێ : هێمن بەرەوە جێری، واز لە هاوارکردن بێنە
پیکێ: گریزمانی دۆزەخی ** *، ئەی***
گریزمان : نەفرەتت لێبێت
پیکێ: نەخێر نەفرەت لە تۆ، ئێمە لە کێشەداین و پێنج خولەکە بەو جۆرەیە
گریزمان: هاوار مەکە!
دواتر لینگلێ کەوتە نێوانیان بۆ ئارام کردنەوەیان
سەرەنجام بارسا لەسەر دەستی ئێمباپێ و پاریس ٤-١ لە خاکی خۆیدا تووشی شکست هات.