ئه‌وروپائیسپانیا

نزیکەی دوو ساڵە زیدان نەیتوانیوە کار لەسەر پێکهاتەی سەرەکی بکات

یاریگا
زینەدین زیدان، راهێنەری فەڕەنسی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا، نزیکەی دوو ساڵە نەیتوانیوە کار لەسەر یەک پێکهاتە بکات.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانیا ووردەکارییەک زۆری لەسەر پێکهاتەکانی راهێنەری مێرنگی کردووە، دەرکەوتووە راهێنەرە فەڕەنسیەکە بە هۆی زۆری پێکانەکانی یاریزانەکانی یانەکەی، 550 رۆژە نەیتوانیوە کار لەسەر یەک پێکهاتەی جێگیر بکات، واتە لەو ماوەیە 82 یارییە بە پێکهاتەی جیاواز یاریی دەکات، ئەمەش گەورەترین کێشەی بووە.

سەرەرای ئەم هەموو کێشانە، ریال مەدرید سێ بازاری گواستنەوەی رابردوو، هیچ یاریزانێکیان نەگواستووەتەوە، بۆیە دەنگۆیەک هەیە هاوینی داهاتوو چەند یاریزانێکی گەورە پەیوەندی بەم یانەیەوە دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button