ئەرشیڤ

بارسێلۆنا یاخود پاریس سان جێرمان

Yariga App

یاریگا- وابڕیارە ئەمشەو لەیاری چوونی قۆناغی شانزەی چامپیۆنس لیگ، یاریگای کامپینۆی تایبەت بارسا دەبێتە شانۆی چێژ بەخشین و لە یاری لوتکە بارسای میوانداری پاڵەوانە ھەمیشەیەکی فەڕەنسا دەکات، کە پاریس سان جێرمانە.

ئەگەر بێین باسی بارودۆخی ھەردووک تیپ بکەین ھەردوو تیپ بەدەست بوونی چەند پێکانێکی گرینگ دەناڵێنن کە ڕاستەوخۆ کاریگەری دیاری بەسەر یاریەکەوە دەبێت
وەک لە بارسا ( کۆتینھۆ و فاتی و ئاراوخۆ و ڕۆبێرتۆ)
(جیرارد پیکێ)ـش تازە گەڕاوەتەوە راھێنانی بەکۆمەڵ بەڵام ھەلی سەرەکی بوونی لاوازە دوای ئەو پێکانەدرێژەی…
ھەرچی دەربارەی پاریسە بێبەش دەبێت لە دوو گرینگترین ئەستێرەی یانەکەی کە(نەیماڕ دا سیلڤای بەڕازیلی و دیماریای ئەرجەنتینیە بەھۆی پێکانەوە)
(ڤیراتی)ـش بەھۆی سوکە پێکانێک ھەلی سەرەکیبوونی لاوازە…

ئەگەر لەڕوانگەی تاکتیکیەوە لەھەردوو یانە بدوێین:

بارسا لەسەردەستی کومانی ڕاھێنەر زیاتر پشتی بە پێکھاتەی (٤/٣/٣) دەبەستێ، بە تایبەت لەم چەند یاریەی کۆتایی کەبارسا لە خول و جامی شا بەرامبەر ڕکابەرەکانی یاری کردووە…
کە شایەنی باسە بارسا بە ئاستێکی ناجێگیردا ڕۆیشتووە
لە خول و جامی شا ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ھێلی بەرگری و ئیرتیکازی یانەکە کە ئەمساڵ کەمترین کلین شیت(گۆڵی خاوێن)ـیان تۆمارکردووە…
ئەمەش ڕەنگە کاریگەری زۆری ھەبێ لەسەر ڕاگرتنی ھاوسەنگی یاریەکە لەلایەن بارساوە چونکە پاریسان جێرمان ھێلی ھێرشبەری خێرا و نایابیان ھەیە گۆڵێک لە کامپنۆ ئەرکیان ئاسان دەکات بۆ یاری گەڕانەوە…
ھاوکات بارسا بەدەست نەبوونی سەرەڕمێکی یەکلاکرەوە دەناڵێنێ دوای فرۆشتنی سوارێز و بەمەش ئەرکی مێسی زیاتر قوڕس دەبێت بەھۆی پەستان لەسەری لەم یاریە چارەنوسازە…
بەڵام دەکرێ ئەوەش بڵێین ھەمیشە بارسا لە یاریە قوڕسەکان سەرەڕای ئاست ناجێگیریشی چاوەڕێی ئەنجامی لێدەکرێ بەتایبەت بەھۆی کاریگەری ئەفسانەی ئەرجەنتینی و کاپتنی یانەکە کە لیۆیە…

ھەرچی دەربارەی پاریسان جێرمانە پۆچینتینھۆی تازە ڕاھێنەر زیاتر پشت بە پلانی ٤/٢/٣/١ دەبەستێت…
ئەنجامەکانی پۆچینتینھۆ ئەرێنیە لەو دەستپێکەی کە لەگەڵ یانەکەی پایتەختی فەڕەنسا ھەیەتی
بەڵام ئەویش خاڵی لاوازی زیاتر لە بەرگری ھەستی پێدەکرێ لەم چەند یاریەی ڕابردوو کە ئەنجامی داوە…
دواییی چوونی پۆچینتینھۆ بۆ یاری کۆتای چامپیۆنس لیگ لە وەرزی ٢٠١٨/٢٠١٩ لەگەڵ تۆتنھام، ئەمە دەبێتە قوڕسترین تاقیکردنەوەی ئەم ڕاھێنەرە دوای پەیوەندی کردنی بە پاریسان جێرمان…
پۆچینتینھۆ دەیەوێ لە یاری چوون لە کامپنۆ بەئەنجامێکی ئەرێنی بگەڕێتەوە فەرەنسا و بەلای کەمی تۆمارکردنی گۆڵێک لەیاریگای دژبەر زۆر گرینگە
بە سەرکردایەتی مباپێی ئەستێرەی دیاری تیپەکە کە جێی سەرنج دەبێت دوای پێکانی نەیماڕ و نەبوونی ئەو ئەستێرە لەویاریە گرینگە…

لەکۆتایی دەکرێ بڵێین ئەم یاریە گرینگانە چەند وردەکاریەکی بچوک یەکلایدەکاتەوە ،کامە یانە کەم ھەڵە تربێت، کامەیان زیاتر خاڵی لاوازی بەرگری چارەسەرکردبێت، کامە تیپ کە بوونی گڕوتین و حەماسێکی زۆر لە یاریزانانی بەدی بکرێت ھەلی سەرکەوتنی زیاتر دەبێت چونکە چامپیۆنس لیگ پاڵەوانیەتی گڕوتین و لایەنی جەستەی بەھێزە…

نوسینی : (شاکێو ھیرانی)

بابەتی زیاتر

Back to top button