ئیتاڵیاچامپیۆنزلیگ

ماوەی دوورکەوتنەوەی لۆزانۆ راگەیەندرا

یاریگا-یانەی ناپۆلی رایگەیاند هێرشبەری مەکسیکی یانەکەی هیرڤینگ لۆزانۆ بۆ ماوەی مانگێک دووردەکەوێتەوە.

ناوبراو بەر لە یارییەکەی یوڤێنتۆس تووشی پێکان هات لە کاتی خۆ گەرمکردنەوەدا بەوەش پێشبینی دەکرێت لە هەردوو یاری خولی ئەورووپا بەرامبەر گرانادا داببڕێت و لە خولی ئیتاڵیش  بەرامبەر ئەتەلەنتا،بینیڤینتۆ، ، ساسۆلۆ و بۆلۆنیا داببڕێت.

ناپۆلی لە قەیرانێکی گەورەی پێکاندایە و هەریەک لە کالیدۆ کۆلیبالی،  فەوزی غوڵام، درای مێرتینس، کۆستاس مانۆلاس، هیساج،و  دێمی بەهۆی پێکان دوورخراونەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button