ئه‌وروپائیسپانیا

تەواو رامۆس خۆی یەکلایی کردەوە

یاریگا
سێرخیۆ رامۆس، بەرگریکار و کاپتنی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا بریاریداوە کۆتایی ئەم وەرزە ریزەکانی یانەکەی جیبێڵێت.

جۆزێپ پێدرۆل رۆژنامەنوس لە کەناڵی ئێلچرینگیتۆی ئیسپانی ئاشکرای کردووە ” بە دڵنیاییەوە رامۆس هاوینی داهاتوو یانەکەی جێدێڵێت، هیچ رێگەی گەڕانەوەش نیە و تەنها ماوە کەی هەواڵی چوونی رادەگەینێت، بۆیە شایانەکان لە ئێستاوە ئامادەکاری بۆ گواستنەوەی شوێنگرەوەی دەکەن “.

ئەم رۆژنامەنوسە یەکەم کەس بوو هەواڵی چوونی کریستیانۆ رۆناڵدۆی لە ریال مەدرید بڵاوکردەوە، بۆیە هاندەرانی ئەو یانەیە نیگەرانی داهاتوو سەرکردەی تیپەکەیانن.

بابەتی زیاتر

Back to top button