نەیمار هانی میسی دەدات بارسێلۆنا جێبهێڵێت
یاریگا-
بەپێی ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامەوانی ، نەیمار دا سێلڤای هێرشبەری یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی ، داوای لە لیۆنێل میسی هاوتیمی پێشووی كردووە ، كە وەرزی داهاتوو پەیوەندی بە پاریسەوە بكات.
گرێبەستی میسی لە كامپ نۆو لە كۆتایی ئەم وەرزە بەسەر دەچێت و تا ئێستا بڕیاری كۆتایی نەداوە لەسەر داهاتووی.
بە گوێرەی ڕۆژنامەی ” لیكیپ ” لەم دواییانەدا نەیمار پەیوەندی بە میسیەوە كردووە و باسی لە جوانی ژیان كردووە لە پاریس ، هەروەها چێژ وەرگرتن لەیاریكردن بۆ پاریس ، بۆ ئەوەی بیهێنێتە ئەو باوەڕەی گرێبەستەكەی لەگەڵ بارسێلۆنا نوێ نەكاتەوە.
ڕۆژنامەكە ئەوەشی خستە ڕوو كە میسی بڕیاری خۆی نادات تا ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی بارسێلۆنا نەزانێت ، بەڵام پاریس دەیەوێت لە ڕێگەی نەیمارەوە ئەفسانەكە بگوازێتەوە ڕیزەكانی.
شایەنی باسە لە یاری چوونی قۆناغی 16ی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا ڕۆژی سێ شەممە بارسێلۆنا میوانداری پاریس سان جێرمان دەكات.