ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین
ڕاستەوخۆ

نرخی گرێبەستەکەی سوارێز ئاشکراکرا لەگەڵ ڕۆخی بلانکۆسدا

یاریگا- دوای باس و خواسێکی زۆر و لەکۆتایدا بەشێوەیەکی فەرمی نرخی ئەو گرێبەستە ئاشکراکرا، کەوا (لیوس سوارێز)ـی ئۆرۆگوای لەیانەی (بارسێلۆنا)ی ئیسپانیەوە پێ گوازراوەتەوە بۆ یانەی (ئاتلەتیکۆ مەدرید)ی هەمان وڵات.

بەپێی ڕێککەوتنی نێوان هەردوو یانە، لە سەرەتادا یانەی (ئاتلەتیکۆ مەدرید) بڕی (٥) ملیۆن یۆرۆی بەیانەی (بارسێلۆنا)داوە،کە ئەمەیان نرخی جێگیری ڕێککەوتنەکەی نێوانیانە، بەڵام لە دوو حاڵەتدا، یانەی (ئاتلەتیکۆ) بڕێکی دیکە پارە دەدات بەیانەی بارسێلۆنا.

کە ئەویش ئەگەر هاتوو ڕۆخی بلانکۆس نازناوێک بەدەست بهێنێت ئەوا دەبێت بڕی (٦) ملیۆن یۆرۆی دیکە بەیانەی بارسێلۆنا بدات، وە ئەگەریش توانیان نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەدەست بهێنن ئەوا دەبێت بڕی (١١) ملیۆن یۆرۆی دیکە بەیانەی بارسێلۆنا بدەن.

هێرشبەرە تەمەن (٣٤) ساڵانیەکە، دوای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی لەسەر داوای یانە کەتەلۆنیەکە، لە ساڵی ٢٠٢٠دا ڕووی لەیانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید کردووە، لەو کاتەشەوە لەکۆی ئەنجامدانی (١٦) یاری لە خولی ئیسپانی بەشداری (١٨) گۆڵی کردووە، کە ١٦ گۆڵی تۆمارکردووە و ٢ گۆڵیشی دروستکردووە، پێشەنگی گۆڵکارانی خولەکەشی گرتووە.

یانەکەشی بە کۆکردنەوەی (٥١) بەجیاوازی ٥ خاڵ لەگەڵ (ڕیاڵ مەدریدی) دووەمدا پێشەنگی خولەکەی گرتووە، سەرەڕای ئەوەی دوو یاری کەمتریشیان ئەندامداوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button