ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەراچامپیۆنزلیگ

فەرمی: یارییەکەی ئاتلێتیکۆ مەدرید و چێڵسی لە دەرەوەی ئیسپانیا دەکرێت

یاریگا
یانەی ئاتلێتیکۆ مەدریدی ئیسپانیا بریاریداوە یارییەکەیان بەرامبەر چێڵسی لە قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ، لە وڵاتی رۆمانیا بکرێت.

ماڵپەری فەرمی فەرمی یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید بڵاویکردووە، دوای ئەوەی حکومەتی وڵاتەکەیان رێگەی نەدا بە هۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، هیچ گەشتێکی گەشتیارە بیانیەکان بۆ وڵاتەکەیان نەکرێت، ئەوانیش لەسەر داوای یوێفا یاریگای نیشتیمانی بوخارێست لە وڵاتی رۆمانیا، رووبەڕووی یانەی چێڵسی ئینگلیزی ببنەوە.

بەم شێوەیە ئاتلێتیکۆ مەدرید لە یاریی چوونی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ، 23ـی ئەم مانگە لە بوخارێست پێشوازی لە یانەی چێڵسی ئینگلیزی دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button