ئه‌وروپائیسپانیا

رامۆس هەواڵێکی خۆش پێیە

یاریگا
سێرخیۆ رامۆس، بەرگریکاری ئیسپانی یانەی ریال مەدریدی ئەم وڵاتە، بریاریداوە لەگەڵ یانەکەی بەردەوام بێت.

میگێل ئانخێل دیاز رۆژنامەنوسی ئیسپانی زانیاریی لە کەسە نزیکەکانی بەرگریکارەکەی مێرنگی دەستکەوتووە، ئەو دەیەوێت لەگەڵ یانەکەی بەردەوام بێت و ئامادەنیە درێسی هیچ یانەیەکی دیکە لەبەر بکات، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ زانیاریەکەی لەسەر شێوازی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی ئاشکرا نەکراوە.

رامۆس هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ شایانەکان کۆتایی دێت و، هەردوولا تاوەکو ئێستا لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکە رێک نەکەوتوون.

بابەتی زیاتر

Back to top button