ئینگلتەرا
فۆدین: خەون بەوەوە دەبینم لە مانچێستەر سیتی واز لە یاریكردن بهێنم
یاریگا- فیل فۆدین یاریزانی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا و یانەی مانچێستەر سیتی هەمان وڵات ، ڕایگەیاند خەون بەوەوە دەبینێت لە سیتی واز لە یاریكردن بهێنێت.
لە چاوپێكەوتنیدا كە ڕۆژنامەی ” دەیلی مەیل” ی بەریتانی بڵاویكردووەتەوە ووتی:
”ناتوانم خۆم بە درێسی یانەیەكی دیكەوە ببینم ، من هەر لە مندالیەوە هاندەری ئەم یانەیەم ”.
هەروەها ووتیشی: شتێكی نایابە درێسی ئەو یانەیە بپۆشیت كە هاندەری بیت.
سەبارەت بە ڕووبەڕووبوونەوەی لیڤەرپول ووتی: لیڤەرپول یانەیەكی نایابە ، یاریزانی نایابیان هەیە ، یاریەكی گرنگ دەبێت.
وابڕیارە ئەمڕۆ لە یاری لوتكەی پریمەرلیگ هەردوو یانەی لیڤەرپول و مانچێستەر سیتی لە یاریگای ئەنفێڵد ڕووبەڕووی یەك ببنەوە.