ئیسپانیا
سوارێز: پێشبینی بڕیارەكەی بارسێلۆنام نەدەكرد
یاریگا- لویس سوارێزی ئۆرۆگوای و یاریزانی یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی باسی لەوە كرد چۆن هاوینی ڕابردوو بارسێلۆنای جێهێشت.
لە چاوپێكەوتنیدا كە ڕۆژنامەی ماركا بڵاویكردووەتەوە سوارێز ووتی:
”كاتێك بارسێلۆنا پێی ووتم كە ئیتر پشتم پێنابەستن شتێكی سەخت بوو ، هەرگیز چاوەڕێی ئەو بڕیارەم نەدەكرد”.
هەروەها ووتیشی: ئەوە كاتێكی زۆر سەخت بوو بەهۆی ئەو شێوازەی كە ڕوویدا.
” كومان پەیوەندی پێوە كردم و پێی ووتم لە پلانەكانیاندا نیم ” .
هێرشبەرە ئۆرۆگوایەكە ووتی: ئەو كاتەی بارسێلۆنا بە فەرمی پێی ووتم كە چیتر پشتم پێنابەستن، یانەی زۆر لەسەر هێڵ بوون بەڵام لەبەر بەرژەوەندی خۆم و خێزانەكەم ئەتلەتیكۆم هەڵبژارد.