ئینگلتەرا

ڕاهێنەرەكەی ساوسهامبتۆن دوای شكستەكەیان بە نۆ گۆڵ: شتێكی ترسناكە

Yariga App

یاریگا- رالف هانزهاتل ڕاهێنەری یانەی ساوسهامبتۆنی ئینگلیزی دڵتەنگی خۆی دەربڕی بە شكستەكەیان بەرامبەر مانچێستەر یونایتد.

مانچێستەر یونایتد توانی بە نۆ گۆڵی بێ وەڵام لە ساوسهامبتۆن بباتەوە لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 22ی پریمەرلیگ.

لە دوای یاریەكە ڕاهێنەرەكەی ساوسهامبتۆن ووتی: یاریكردن بە دە یاریزانەوە لە خولەكەكانی سەرەتاوە  بەرامبەر ڕكابەرێكی وەك مانچێستەر ئەوا شتێكی زۆر سەخت دەبێت ، پیرۆزبایی لە مانچێستەر یونایتد دەكەم كە نەوەستان لە گۆڵ تۆماركردن.

هەروەها ووتیشی:  لە گێمی دووەمدا هەوڵماندا تۆڕی گۆڵەكەمان بە خاوێنی بهێڵینەوە ، بەڵام یاریكردن بە نۆ یاریزانەوە هیچ ئاسان نابێت.

شایەنی باسە مانچێستەر یونایتد بە كۆكردنەوەی 44 خال لە دووەمی ڕیزبەندی پریمەرلیگ دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button