ئیسپانیا

فلۆرینتینۆ پێرێز: ئامادەنەبوونی بێنزیما لەگەڵ هەڵبژاردەی فەڕەنسا نهێنیەكی گەورەیە

Yariga App

یاریگا- فلۆرینتینۆ پێرێزی سەرۆكی یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی دووپاتیكردەوە كە ئەو تێناگات بۆچی تا ئێستا بێنزیما بانگهێشتی هەڵبژاردەی فەڕەنسا نەكراوەتەوە.

كەریم بێنزیما لە پێنج ساڵی ڕابردوودا بانگهێشتی هەڵبژاردەی فەڕەنسا نەكراوە ، بەهۆی ناكۆكی نێوان خۆی و دیدیە دیشامپی ڕاهێنەر دوای ڕووداوەكەی نێوایان لەگەڵ ماتیۆ ڤالبوینا.

پێرێز لە چاوپێكەوتنێكی ڕۆژنامەوانیدا كە ڕۆژنامەی ماركا بڵاویكردووەتەوە ووتی: نازانم و تێناگەم بۆچی بێنزیما بۆ هەڵبژاردەی فەڕەنسا یاری ناكات ، ئەو یاریزانێكی بێ وێنەیە.

هەروەها ووتیشی: پێم وایە ئامادەنەبوونی هێرشبەرەكە نهێنیەكی گەورەیە و لەدەستدانێكی خراپە بۆ كەڵەشێرەكان.

” بانگهێشت نەكردنی باشترین ژمارە 9ی فەڕەنسا و جیهان بارودۆخێكە كە كەس تێناگات ”.

لە لەكۆتایشدا ووتی: بنزیما ئەفسانەیەكی ڕیاڵ مەدریدە ئەو متمانەی تەواوی هاندەرانی بەدەستهێناوە و یەكێكە لە هێرشبەرە گەورەكانی ئێمە وەك ڕۆناڵدۆ و ڕائول و كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ.

بابەتی زیاتر

Back to top button