ئینگلتەرا

مۆرینهۆ: کڵۆپ هاوڕێم نیە

Yariga App

یاریگا-خۆزێ مۆرینهۆ رەتیدەکاتەوە هیچ کێشەیەکی لەگەڵ یۆرگن کلۆپ هەبێت بەڵام دەشڵێت ئەوان هاوڕێ نین.

ئەمشەو تۆتنهام و لیڤەرپوول رووبەرووی یەکدەبنەوە. مۆرینهۆ سەبارەت بە رکابەرەکەی وتی “من و یۆرگن هاوڕێ نین و هەرگیز کاتمان بەیەکەوە بەسەر نەبردووە، ئەوەی دەتوانم بیڵێم لەسەر ئەو ئەوەیە پێنج خولەک پێش یارییەکان و پێنج خولەک دوای یارییەکان دەیبینم، وەک هاوپیشەیەک رێزی دەگرم و کێشەم لەگەڵیدا نیە”.

ئەم لێدوانەی خۆزێ لە پرسیاری ئەوەدا هات کە مانگی ١٢ وتبووی راهێنەرەکانی دیکە باشتر مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت و ئەگەر من قسەکانی کڵۆپم بکردایە سزا دەدرام.

لیڤەرپوول و تۆتنهام لەم دواییەدا ئاستییان وەک پێویست نیە و لە پلەکانی چوارەم و پێنجەمی خولەکە دێن، ریدز بە خاڵێک لە پێشە بەڵام تۆتنهام یارییەک کەمتری ئەنجامداوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button