ئینگلتەرا
تۆخێل داوای گرێبەستێكی گەورە دەكات
یاریگا- تۆماس تۆخێل ڕاهێنەری یانەی چێلسی ئینگلیزی یەكەم ئامانجی خۆی لە گواستنەوەكانی زستانەدا ئاشكرا كرد بۆ پتەوكردنی هێڵی هێرشبردنی یانەكە.
چەند ڕۆژێك پێش ئێستا فرانك لامپارد لە پۆستی ڕاهێنەرایەتی چێڵسی دوورخرایەوە و تۆخێل لە شوێنی دانرا.
بەپێی ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی ئیرلینگ هالاندی نەرویجی و هێرشبەری بروسیا دۆرتمۆند ئامانجی یەكەمی ڕاهێنەرە ئەڵمانیەكەیە.
بەپێی سەرچاوەكە یانە لەندەنیەكە بڕی 100 ملیۆن یۆرۆی بۆ گواستنەوەی گۆڵكارە لێهاتووەكە داناوە.