شیفیلد یونایتد گاڵتە بە مانچێستەر یونایتد دەكات
یاریگا- یانەی شیفیلد یونایتد گاڵتە بە مانچێستەر یونایتد دەكات دوای بردنەوەیان لە خولی ئینگلیزی.
شیفیلد یونایتد توانی بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە مانچێستەر یونایتد بباتەوە لە یاریگای ئۆلد ترافۆرد ، لە میانەی یاریەكانی گەڕی 20ی پریمەرلیگ.
لە پێش یاریەكە پەڕەی فەڕمی مانچێستەر بە زمانی عەرەبی لە تویتەر نووسیبووی: ” هەموو شتێك ئامادەیە بۆ نمایشەكەی ئەمشەو ” ، لە دوای یاریەكە پەڕەی فەڕمی شیفیلد بە زمانی عەرەبی وەڵامیان دەدەنەوە و نووسیویانە: ” هیوادارین چێژتان لە نمایشەكەی ئەمشەو وەرگرتبێت ”.
نرجو أن تكونوا قد استمتعتم بعرض الليلة 😎 https://t.co/1xvkp9LHYF pic.twitter.com/5hX7eM0h3z
— شيفيلد يونايتد (@SUFCArabic) January 27, 2021
شایەنی باسە هەر بەوەوە نەوەستان و لە تویتێكی دیكەدا هیوایان خواستەوە كە هەموو ڕكابەرەكانیان وەك شەیتانە سورەكان بێت.
ليت كل الخصوم @ManUtd_AR 😍 pic.twitter.com/ncqVGpmXDd
— شيفيلد يونايتد (@SUFCArabic) January 27, 2021