ئیسپانیا
نیگەرانیەکیتر بەرۆکی ڕیاڵ دەگرێت پێش یارییەکەی لیڤانتی
یاریگا- نیگەرانییەکیتر بەرۆکی یانەی ڕیاڵ مەدریدی گرتەوە پێش یارییەکە سبەی شەویان بەرامبەر لیڤانتی.
ڕیاڵ لە ئێستادا چەند یاریزانێکی گرنگی بەهۆی پێکانەوە دوورکەوتۆتەوە، لەوانە سێرجیۆ ڕامۆس و ڤاڵڤێردی و ڕۆدریگۆ، ناچۆ هێرناندێزیش تووشێ کۆرۆنا بووە.
ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاوی کردەوە کە لۆکاس ڤازکێز ئەمڕۆ بە تەنها و لە هۆڵدا ڕاهێنانی کردووه بەهۆی درووستبوونی ئازار لە لاقی ڕاستیدا، بۆیە بەشداری کردنی بەرامبەر لیڤانتی مسۆگەر نییە.
ئەوە لە کاتێدایە زینەدین زیدانیش لە ئێستادا ڕۆژەکانی خۆکەرەنتینە بەڕێ دەکات بەهۆی هەمان هۆکاری ناچۆ هێرناندێز.