گواردیۆلا: گۆڵەكەی كانسیلۆ وانەیەك دەبێت بۆ خۆشمان
یاریگا- پیپ گواردیۆلای ئیسپانی و ڕاهێنەری یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی دووپاتیكردەوە گۆڵەكەی جواو كانسیلۆ دەكرێت وانەیەكیش بێت بۆ خۆیان.
مانچێستەر سیتی توانی بە پێنج گۆڵی بێ وەڵام یاریەكە لە وێست برۆمیچ بباتەوە و لە خولەكی 20 دوای وەستانی یاریزانەكانی وێست برۆمیچ بەهۆی ئاماژەی یاریدەدەری ناوبژیوان بە بوونی ئۆفساید بەڵام هێرشەكە بەردەوام دەبێت و دەبێتە گۆڵی دووەم بۆ سیتی دوای گەڕانەوە بۆ تەكنەلۆژیای ڤیدیۆی ( دیمەنی گۆڵەكە ).
دوای یاریەكە پیپ ووتی: من لە ناڕەزایی یاریزانەكانی وێست برۆمیچ و ڕاهێنەرەكەیان تێدەگەم ، بەڵام بەم یاسایە دەبێت تا كۆتایی بەردەوام بیت ، مەوەستە لە یاریكردن چونكە ناوبژیوانی ڤیدیۆ دەتوانێت گۆڵەكە هەڵبوەشێنێتەوە.
هەروەها ووتیشی: ئەمە وانەیەكی گرنگە بۆ ئێمە ، ئەمڕۆ بەسەر وێست برۆمیچدا هات سبەی دەكرێت بەسەر ئێمەشدا بێت.
بە كۆكردنەوەی 41 خاڵ سیتیزن پێشەنگی پریمەرلیگی گرتووە بە جیاوازی خاڵێك لەگەل مانچێستەر یونایتدی دووەم.