ئیسپانیائینگڵته‌رابازاڕی گواستنه‌وه‌

بریکارەکەی بەیڵ لە ئینگلتەرا بەدوای کڕیار دا دەگەڕێت

یاریگا-رۆیشتنی گاریس بەیڵ لە ریاڵ مەدرید یەکلابووەتەوە بەڵام کێشەیەک لە ئارادایە.

جۆناسان بارنت بریکاری گاریس بەیڵ ئاشکرایدەکات یاریزانە ویڵزییەکە حەز بە گەڕانەوە دەکات بۆ ئینگلتەرا بەڵام مەدرید داوای بڕە پارەیەکی زۆر دەکات بۆ فرۆشتنی.

بارنت وتیشی “بەیڵ نرخی بەرزە و یاریزانێکی سەرسوڕهێنەرە، هەرچەندە خۆی نایەوێت بڕوات بەڵام دڵنیانین لەوەی زیدان دەیەوێت بمێنێتەوە یاخود نا”.

تەواوی میدیاکانی ئیسپانیا کۆکن لەسەر ئەوەی زینەدین زیدان خۆی یەکلاکردووەتەوە گاریس بەیڵ لە پلانەکانیدا نیە بۆ وەرزی داهاتوو بەڵام مێرەنگی نایەوێت بە پارەیەکی کەم بیفرۆشێت پاش کڕینی بە ١٠٠ ملیۆن یۆرۆ لە ٢٠١٣دا.

بابەتی زیاتر

Back to top button