ئیتاڵیا
پێكهاتەی پێشبینیكراوی دێربی میلانۆ
یاریگا- پێكهاتەی پێشبینیكراوی هەردوو یانەی ئەی سی میلان و ئینتەر میلان بۆ یاری دێربی میلانۆ.
وا بڕیارە ئەمشەو لە یاری چارەكی كۆتایی جامی ئیتاڵیا لە یاریگای جۆسێپی میاتزا هەردوو یانەی ئینتەر میلان و ئەی سی میلان ڕووبەڕووی یەك ببنەوە.
ئەی سی میلان دوای بردنەوەی لە تۆرینۆ و ئینتەر میلانیش دوای بردنەوەیان لە فیۆرێنتینا گەشتنە ئەو قۆناغە.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی هەردوو یانە بەپێی ڕۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرت:
ئەی سی میلان:
گۆڵپارێز: تاتا ڕۆسانۆ
هێڵی بەرگری: دالوت ، كاییەر ، ڕۆمانیۆلی ، هێرناندیز
هێڵی ناوەند: میتی ، كیسی ، دیاز
هێڵی هێرشبردن: سالیمیكرس ، ئیبراهیمۆڤیچ ، لیاو
ئینتەر میلان:
گۆڵپارێز: هاندانۆڤیچ
هێڵی بەرگری: كۆلارۆڤ ، دی فری ، سكرینیار
هێڵی ناوەند: پیریسیچ ، ڤیدال ، برۆزۆڤیچ ، بارێلا ، دارمیان
هێڵی هێرشبردن: سانچێز ، لۆكاكۆ