ئینگلتەرا
كاردانەوەی مۆرینهۆ دوای دوورخستنەوەی لامپارد
یاریگا- جۆزێ مۆرینهۆی پورتوگالی و ڕاهێنەری یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی باس لە دوورخستنەوەی فرانك لامپارد لە ڕاهێنەرایەتیكردنی چێڵسی دەكات.
بەشێوەیەكی فەرمی ڕۆمان ئەبرامۆڤیچ فرانك لامپاردی لە پۆستی ڕاهێنەرایەتی چێڵسی دوورخستەوە.
لە كۆنگرەی ڕۆژنامەوانیدا مۆرینهۆ ووتی: پێم وا نیە لامپارد بیەوێت قسە لەگەل من یان هەر كەسێكی دیكە بكات دوور لە خێزان و هاوڕێكانی.
هەروەها ووتیشی: بەڵام من هەست بە دڵتەنگی دەكەم كاتێك هاوكارێكم كارەكەی لەدەست دەدات ، لامپارد تەنها هاوكارێك نیە ئەو كەسێكی گرنگە لە ژیانمدا ، بۆیە هەست بە خەم دەكەم بۆ ئەوەی بەسەریدا هات.
لە كۆتایشدا ووتی: بەڵام ئەمە دڕندەیی تۆپی پێیە ، بەتایبەت تۆپی پێی ئەم سەردەمە ، بۆیە كاتێك دەبیتە ڕاهێنەر دەزانیت زوو یان درەنگ ئەو شتە ڕوودەدات.