چامپیۆنزلیگ

لێدوانی لوکاس مۆورا پاش هاتریکە مێژووییەکە

یاریگا-لوکاس مۆرا یەکێک لە باشترین ئاستەکانی مێژووی یارییەکی خولی پاڵەوانەکانی پێشکەشكرد. ئەنجامەکەشی گەیاندنی تۆتنهام بوو بە یاری کۆتایی خولی پاڵەوانەکان.

نابراو  بۆ بی تی سپۆرت وتی “مەحاڵە بتوانم روونیبکەمەوە ئێستا هەست بە چی دەکەم. زۆر زۆر زۆر شانازی بە هاوڕێکانمەوە دەکەم، بڕوای تەواومان بەوە هەبوو کە دەتوانم ئەنجامی بدەین و بە شایستەیش ئەنجاممان دا. ئەمە دیارییەکی گەورە بوو لە خودابوو و دەمەوێت لەگەڵ هاوتیم و خێزان و هاوڕێکانمدا بەشی بکەم. تۆپی پێ سەرسوڕهێنەرە و ئەمە باشترین ساتی کاروانی یاریکردنی منە”.

لوکاس لە کۆتا چرکەدا گۆڵی سێهەمی خۆی و سێهەمی یانەکەشی تۆمارکرد، بەوەش گەیشتنە یاری کۆتایی خولی پاڵەوانەکان و ئەجاکسیش بۆ ماڵەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button