جیهان

ئەنجامی تیروپشكی جامی جیهانی یانەكان

یاریگا- تیروپشكی جامی جیهانی یانەكان بەڕێوە چوو ، كەوا بڕیارە یاریەكانی لە مانگی داهاتوودا لە قەتەڕ بەڕێوە بچێت.

لە تیروپشكەكەدا پاڵەوانی ئەفریقا ئەهلی میسڕی بەرامبەر دحێلی قەتەڕی نوێنەری وڵاتی میواندار لە قۆناغی چارەكی كۆتاییدا یاری دەكات.

هەروەها ئۆلسان هیوندای كۆری بەرامبەر تایگەرز ئۆنالی مەكسیكی لە چارەكی كۆتایی یاری دەكەن.

هەروەها براوەی نێوان ئەهلی و دحێل بەڕامبەر بایرن میونشنی پاڵەوانی ئەوروپا یاری دەكەن ، لە قۆناغی نیوەی كۆتاییدا.

هەروەها براوەی یاری نێوان ئۆلسان هیوندای و تایگەر ئۆنال بەرامبەر پاڵەوانی ئەمریكای باشوور یاری دەكات.

وا بڕیارە لە بەرواری 4ی مانگی داهاتوو پاڵەوانیەتیەكە بەڕێوە دەچێت و لە 11ی هەمان مانگ كۆتایی دێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button