ئینگلتەرا
دوای بردنەوەكەیان لە شیفیلد یۆنایتد تۆتنهام چەند ژمارەیەكی پێوانەیی تۆمار كرد
یاریگا- یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی دوای بردنەوەكەیان لە شیفیلد یۆنایتد چەند ژمارەیەكی پێوانەییان تۆمار كرد.
سپێرز توانی بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە شیفیلد یۆنایتد بباتەوە و خۆیان بگەیەننە ڕیزبەندی چوارەمی پریمەرلیگ ، گۆڵەكانی تۆتنهام لەلایەن ئۆرێر و كەین و ندۆمبیلی تۆمار كران.
چەند ژمارە پێوانەییەك كە دوای یاریەكە لەلایەن تۆتنهامەوە تۆمار كران:
- لەم وەرزەی پریمەرلیگدا لە پێنج خولەكی سەرەتایی یاریدا تۆتنهام توانیویانە پێنج گۆڵ تۆمار بكەن ، زیاتر لە هەر یانەیەكی دیكە.
- لە كۆتا 30 یاریدا تەنها سێ یاری تووشی شكست هاتوون لە سەرجەم پاڵەوانیەتیەكان ( 19 بردنەوە و 8 یەكسان ).
- هاری كەین بوو بە 18یەمین یاریزان بتوانێت 20 گۆڵ لە دەرەوەی ناوچەی سزا تۆمار بكات لە پریمەرلیگ ، بەوەش ژمارەكەی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و جیانفرانكۆ زۆلای یەكسانكردەوە.